مــــن به بـــێ تــۆ که ده‌پرسی چۆنم !
لــــه تهشــــهن دایـــه بریـــنی کـــۆنم
دوور لـــه بـــاڵات له ژیـــانـــم زیـــزم
ســـیس و بابـــرده گـــه‌ڵای پــایــیزم
چـــاوهکـــانم که لـه چـــاوکـهت دوورن
وه‌ک سه‌ری کوڵمی کــچانت ســـوورن
ڕه‌نگی خاڵ و کهزێیان جه‌رگی ڕهشــــم
وه‌ک که‌مه‌ریان کـــــز و باریــک و له‌شـم
ڕه‌نگ و ڕووم زه‌رده نه وه‌ک گه‌ردنی زه‌رد
زه‌ردی بێگه‌ردییه ئه‌م، ئـــه‌و هــــی ده‌رد
نـــه شـــــــهوه شـــهوم نه ڕۆژم ڕۆژه
داخ لــــه دڵ بــــوومه گـــرێی بـــه‌ر کۆژه
هه ژار
برچسبها: مــــن به بـــێ تــۆ کههه ژار
تـەنـافـی زولـفـت ئـاوێـزانـی بـاڵات
نـەمـانـی هــاونـەژادانـت خــەیــاڵـه
ڕووحـت بردم به قـەندی لێوەکـانت
دەزانـی کـورد به قـەنـد وێـرانەماڵه
قەباڵەی عاشقیم زۆر موعتەبەر بوو
چ قـەومـا چـاوم ئەمـڕۆ پێت بەتاڵه
له ئـاه و ئـەشـکی بێـچـاران بترسـه
له ئەستۆ مەگره چی دی ئەو وەباڵه
مەگـەر ترسـت نییه دەستـی زەمانه
وەڕێـت بێنێتەوه ئـەم ژیـنـه تـاڵـه؟
کوڕی شێران و زۆرزان بووم، له دەس تۆ
هـــەژارێــکــم، زمـــانــم لـــەنـگ و لـاڵــه
هه ژار
برچسبها: هه ژار خیامشعر مامۆستا هه ژار وبلاگ شعرکردی کورداشعار کردی